پارێزگارەکانی هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆ بوونەوە

ئەمڕۆ  لە تارانی پایتەختی ئێران پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک بە یاوەریی پارێزگارەکانی کرماشان و کوردستان لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە بڵاوی کردووەتەوە: سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆشحاڵى خۆی به‌ ئاستی پەیوەندیی باشی نێوان پارێزگا هاوسنوورەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران نیشاندا و پشتیوانی خۆی بۆ ڕێککەوتنەکانی نێوانیان دووپاتکردەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: مەسعوود پزیشکیان هەروەها خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی نیشان دا لە بەیەکەوەژیان و برایەتی و سەقامگیریی و ئاشتی لە ناوچەکەدا و جەختی لە بره‌ودانى زياتری هاريكاريى هاوبه‌شی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران كرده‌وه‌.
هەروەها نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت: یاداشتێکی تایبەتم پێشکێش بە جەنابی سەرۆککۆماری ئێران کرد، کە باسم لە کردنەوەی دەروازەی سنووریی سازان و منداڵە ونبووەکان و بریندارانی چەکی کیمیایی کرد، ئەمەش جگە لەو یاداشتانەی لە دوو رۆژی رابردوودا واژۆمان کرد".

لەبارەی ئەو یاداشتەی پێشکێشی سەرۆککۆماری ئێرانی کردووە، نوخشە ناسیح ئەوەی خستەڕوو، "سەرۆککۆماری ئێران زۆر خۆشحاڵ بوو، زۆر پشتیوان و هاوکار بوو".

هەروەها باسی لەوەش کرد، "تەنانەت ئەو خانمەش کە گوتەبێژی حکوومەتی ئێرانە، پێی گوتین: بە هەموو شێوەیێک هاوکارتان دەبین. زۆر خۆشحاڵیش بوون منیش وەکوو ژنێک لەوێ بووم و نوێنەرایەتیی هەڵەبجەم دەکرد".

News ID 225482

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha