عەلی تەتەر
-
پارێزگاری دهۆک لە پەراوێژی کۆڕبەندی سنە:
لەهەردوولاوە ئیرادەی جیددی هەیە بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە پەراوێزی کۆڕەندی سنەدا لە گفتوگۆێکی تابەت لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە لە هەموو بوارەکاندا و وتی ئەو پەیوەندییانە کە ئێمە باسی لێوەدەکەین تەنها پەیوەندیی ئابووری و دیبلۆماسی نین بەڵکوو لە هەموو ڕوویێکەوەیە و پەیوەندیی بەینی زانکۆکان و پەیوەندیە فەرهەنگییەکان و ئینجا پەیوەندیی ئابووری و سیاسی لەخۆ دەگرێت و ئەو ئیرادەیە لەهەردوولا هەیە بۆ پەرەپێدان و بەروەوپێش بردنی پەیوەندییەکان.
-
پارێزگارەکانی هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک بە یاوەریی پارێزگارەکانی کرماشان و کوردستان لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوە.
-
لە کۆڕبەندی سنەدا باس کرا؛
هەرێمی کوردستان ئاسایشی سەرمایەدانەرانی ئێرانی دەپارێزێت
لە چوارچێوەى سێیەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان کە دوو ڕۆژە له شارى سنه بەردەوامە، کۆبوونەوەیێکی ڕۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان و شاندەکەی هەرێمی کوردستان و پارێزگارانى ئازربایجانى ڕۆژئاوا، سنە و کرمانشا بەمەبەستى ڕوونکردنەوە و ئاشکرا کردنی دەستکەوتەکان و تاوتوێ کردنی پرسە هاوبەشەکان و وەڵامدانەوە ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.
-
لێکتێگەیشتننامەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران واژۆ کران
لە دووەمین ڕۆژی سێیەمین گەڕی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارەکانی سنە، ورمێ و کرماشان و 4 پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، 12 یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی بازرگانی، گەشتیاری، زانستی و کولتووری واژۆ کران.
-
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا؛
عەلی تەتەر: دەمانەوێت لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان پێوەندییەکانمان گەشە پێبدەین
پارێزگاری دهۆک لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا جەختی لە ئیرادەی بەهێز و جیددی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارێزگاریی دهۆک بۆ گەشەپێدان بە پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێران و کۆمپانیا ئێرانییەکان کردەوە.
-
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا؛
ئارەش لهۆنی: سنوورەکان دەکەینە دەرفەت بۆ گەشەی ئابووری
پارێزگاری کوردستان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە کاتی ئەو گەیشتووە کە شێوازی تێڕوانینمان بۆ سنوورەکان لە گرفتەوە بۆ دەرفەتێک بۆ گەشەی ئابووری بگۆڕین وتی: ئەم دیدارە دەتوانێت دەستپێکی وەرزێکی نوێ بێت بۆ پەیوەندیی پارێزگا سنوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
-
پارێزگاری هەولێر لە سنە:
هەرێمی کوردستان شانازی بە هەموو پێوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات
شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە هەر چوار پارێزگاری دەهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ئەم چوار پارێزگایە لەگەڵ ژمارەیێک لە بەڕێوەبەرەکانی دەروازە سنوورییەکان گەیشتنە شاری سنە.
-
ئارەش لهۆنی:
بۆ یەکەم جار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی پێکەوە سەردانی سنە دەکەن
پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان پێکەوە سەردانی شاری سنە دەکەن.
-
پارێزگاری دهۆک:
دەبێت پەکەکە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ بکات بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیا
پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا نزیکەی لەسەدا 30ی گوندەکانی سنووری پارێزگاکەیان وێران و چۆڵ کراون.