پارێزگاری کوردستان: کۆڕبەندی سنە بە مەبەستی قووڵکردنەوەی زیاتری پەیوەندییەکان بەڕێوە دەچێت

هەرچوار پارێزگای هەولێر، هەڵەبجە، دهوک، سلێمانی بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژە لە ژێر ناوی "دیداری سنە" گەیشتنە فڕۆکەخانەی سنە و لەلایەن بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارەش لهۆنی دوای بەخێرهاتن و پێشوازی لە هاوتاکانی لە هەرێمی کوردستان، لە وتارێکدا وتی: "ئەمڕۆ میوانداری پارێزگارە بەڕێزەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگارەکانی کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و شاندی یاوەریان دەکەین".

ناوبراو وتیشی: ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامانجی دروستکردنی لاپەڕەیەکی نوێیە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکانی نێوان لایەنەکان لە سەر سنووری ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق.

لهۆنی ئاشکراشی کرد، پارێزگارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە و هەروەها بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری، ئامادەی ئەم کۆبوونەوەیەن، دەشڵێت: "پێویستە سوپاسی هەوڵەکانی کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بکەم بۆ هەماهەنگی ئەم سەردانە.

ناوبراو ئاماژەی بە پەیوەندییە درێژخایەن و لەمێژینەکانی نێوان پارێزگای کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دا و وتی: گەلەکەمان لە پارێزگاکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران ماوەیێکی زۆرە پێکەوە دەژین، پەیوەندی خێزانییان هەبووە، پەیوەندییەکی دێرینییان هەبووە، هەر لە کۆنیشەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیدا هەبووە.

پارێزگاری کوردستان ڕاشیگەیاند، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم دیدارە پتەوکردنی ئەو پەیوەندیانە بووە لەسەر بنەمای سیاسەتەکانی دەوڵەتی چواردەیەم لە ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم دیدارە کە بۆ یەکەمین جار لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت، هەوڵێکی ستراتیجی دەبێت بۆ دابین کردنی مۆدێلێکی گونجاو بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان.

News ID 225459

Your Comment

You are replying to: .
captcha