بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ دیدارێکی بەرهەمدارم لەگەڵ جەنابی بەڕێز دکتۆر عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبوو. لەم دیدارەدا بیروڕامان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندی هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرد، هەروەها جەختمان لە گرنگیی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و لێکتێگەیشتن کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە، بە جۆرێک ئەو هەوڵانە لەگەڵ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیی گەلان و وڵاتانی ناوچەکە هاوتەریب بن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند: "ههردوولا ستايشى پەیوەندییە دێرينهكانى نێوان ئێران و ههرێمى كوردستانيان كرد و جەختيان لەسەر خواستی دوولايهنه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییهكان کردەووە به شێوهيهك خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى ئێران و عێراق به ههرێمى كوردستانهوه بکات."
تاوتوێ كردنى دۆخى ناوچهكه بهگشتى تهوهرێكى ديكهى ديدارهكه بوو، "تيايدا داكۆکييان لەسەر گرنگيی گفتوگۆ بۆ دوورخستنهى ناوچهكه له كێشه و ئاڵۆزى كردهوه."
ڕۆژی شەممە، ۱۷ـی ئایاری ۲۰۲۵، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و ڕۆژی یەکشەممە بەشداریی لە کۆڕبەندی دیداری تاران دا کرد و لە پانێلێکدا قسەی لەسەر دۆخی ناوچەکە و پەیوەندیی هەولێر و بەغدا و هەولێر و تاران کرد.
Your Comment