بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ يه‌كشەممە ۱۸-۰۵-۲۰۲۵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆكکۆماری ئێران كۆ بووه‌وه.
بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا "خۆشحاڵيى خۆیان به ئاستی پەیوەندییه‌كانى نێوانیان ده‌ربڕى و داكۆكييان لە خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش، بەتایبەتی لە بواره‌كانى بازرگانی و ئابووريدا، كرده‌وه".
نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانى بە "سیاسەتی دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و رێز له‌يه‌كگرتن دووپات كرده‌وه،" هه‌روه‌ها ئاماژەى به هاوبه‌شى و په‌يوه‌نديى له‌مێژينه و دێرينى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كرد.
هەر بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ کرد، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چاره‌سه‌رى ئاشتيیانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش خرانه به‌ر باس.
لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس "خۆشحاڵ"ـی خۆی بە کۆبوونەوە لەگەڵ پزیشکیان دەربڕی و دەڵێت: "جه‌ختمان له بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دوو لايه‌نه و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "دوايين پێشهاته‌كان، دۆخى ناوچه‌كه‌مان به‌گشتى تاوتوێ كرد و هاوڕا بووين له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش.
Your Comment