بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا له لێدوانێكدا ڕایگەیاند هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی تاران ده‌كه‌ن.
ئال سادق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئامانج له سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بەشداری كردنه لە کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوەدەچێت.
سەعید خەتیبزادە، سەرۆکی (ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی)ی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی کۆڕبەندەکەوە دەڵێت: لە ۵۳ وڵاتی جیهانەوە شاند بە مەبەستی بەشداریکردن لەو کۆڕبەندەدا بانگهێشت کراون.
Your Comment