سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایش چوەتە بارەگاکانیان و سەردانی بارەگاکانی هەرسێ کۆمەڵەکەیان کردووە، بە فەرمی داوایان لێکردون تا کۆتایی مانگ بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.
دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ڕەزامەندبوونیان بە کەمپنشین کردنی حزبە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، بەشێک لەو حزبانە ڕایدەگەیەنن، بە فەرمی لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت پابەند بن بە بڕیارەکەوە.
عێراق هەنگاوی کردەیی دەنێت بۆ کەمپنشین کردنی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە لە هەرێمی کوردستانن، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕەزامەندی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی وەرگرتووە بە مەبەستی نیشتەجێ کردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە لە ناوچەی زڕگوێزن، لە کەمپی سورداش لە سلێمانی.