یەکێتی و پارتی هیچیان پێنەکراوە و ئێستاش پێیان ناکرێت

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوەی پارتی دەیکات قۆرغکردنی دەسەڵاتە و ئەوەی یەکێتیش لەگەڵ خەڵک و بەڵێنەکانی خۆی دەیکات قۆڵبڕینە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: "نەوەی نوێ ناچێتەوە ناو حکوومەتێکەوە کە دەسەڵاتی نەبێت و سەرۆکی یەکێتی خۆی ڕایگەیاندبوو کە هیچ دەسەڵاتیان نییە".

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر یەکێتی دەوێرێت سەرۆک وەزیران لە دەرەوەی پارتی دابنێت کورسییەکانمانی پێ دەدەین" و هەروەها وەڵامی مەسروور بارزانی دایەوە و وتی: "ئەگەر پەرلەمانی کوردستان کۆ نەبێتەوە پەرلەمان هەڵدەوەشێنینەوە".

شاسوار عەبدولواحید هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، "یەکێتی و پارتی هەرگیز هیچیان پێنەکراوە و ئێستاش پێیان ناکرێت و هەرکەس و لایەنێک لە پارتی و یەکێتی نزیک بێت لەخوا دوورە و زیادکردنی باج و رسوماتیش لەسەر خەڵک ئیشی پارتی و یەکێتییە و دەزانین گەورەترین مەترسی لەسەریان نەوەی نوێیە و داوا لەسەرجەم هاوڵاتییان دەکەم کارتی بایۆمێتری دەربهێنن".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: "بە خەڵکمان وت لە حکوومەت بین یان ئۆپۆزسیۆن کاریان بۆ دەکەین و کردوشمانە و هەڵبژاردن نەبێت هاوڵاتیان چۆن دەتوانن تۆڵە لە یەکێتی و پارتی بکەنەوە".

سەرچاوە: NRT

News Code 225265

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha