کوردپرێس: بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکی یەکێتی ناوی ئەو کەسانە یەکلایی بکرێنەوە کە بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکراون، بەڵام تائێستا هیچ ناوێک ڕانەگەیەندراوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لەسەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایانکردووە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساس، دووبارە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێبدرێتەوە.
هەروەها ئاژانسی "بغداد الیوم" بڵاویکردوەتەوە، هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پرسی کاندیدهکانی پۆستی سهرۆک وهزیرانی عێراق تاوتوێ کراوه.
Your Comment