کۆنسووڵی گشتیی ئێران لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆ بوویەوە

پارێزگاری هەولێر بەفەرمی لەلایەن کۆنسووڵی گشتیی ئێرانەوە بانگهێشتی تاران کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەردانی دیوانی پارێزگای هەولێری کرد و بانگهێشتنامەی فەرمیی ئێرانی بە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دا بەمەبەستی بەشداریکردن لە پێشانگەی 'ئێران-ئێکسپۆ ۲۰۲۵.

لای خۆیەوە پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی بەم بانگهێشتنامەیە دەربڕی و جەختی لە پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە، بەتایبەت لەبواری جموجۆڵی بازرگانی و گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان.

لە دیداری پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی گشتیی ئێران، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی فراوانی پارێزگارانی (هەولێر، ئازەربێجانی ڕۆژئاوا، سلێمانی، سنە، دهۆک و کرماشان) کرا کە بڕیارە لە ڕێککەوتی ۲۰-۵-۲۰۲۵ لە شاری سنە بەڕێوە بچێت، هەردوولا لەسەر وردەکاریی سەردانەکە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان هاوڕا بوون.

کۆنسووڵی گشتیی ئێران لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆ بوویەوە

News Code 225237

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha