فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک پیرۆزبایی سەرکەوتنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە خەڵکی کوردستان و عێراق کرد.
کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر پێوەندییەکانی ئێستاکەی ئێران و هەرێمی کوردستانی لە باشترین ئاستدا وەسف کرد و وتی: ئەمڕۆ دەرفەتێکی زێڕینە بۆ گەشەپێدانی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا لەوان ئابووری، فەرهەنگی، ئاکادیمی، گەشتیاری و پێوەندییە ژێرخانییەکان.