سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە و کابینەی نوێی حکوومەتیش لە هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارە بکات.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیناتۆرێکی ئەمریکی وتویەتی فایەق زەیدانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کار بۆ بەرژەوەندیی ئێران دەکات، ئەمە بەشێک لە لایەنەکانی توڕە کردووە، بۆیە سەرۆکی یەکێتیی ناڕەزایەتیی دژی قسەی سیناتۆرەکە دەربڕی.