سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە و کابینەی نوێی حکوومەتیش لە هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارە بکات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ مایکڵ واڵتز، کۆنگرێسمانی ئەمریکی ئەنجام دا کە بەم دواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان کرا.