بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە ۱۷-۰۲-۲۰۲۵ لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.
لەبارەی دیدارەکەوە بارەگای بارزانی رایگەیاند، لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا، جەخت لە برەودان و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.
Your Comment