کوردپرێس: ئاژانسی فورات نیووز بڵاوی کردەوە لە دوای پێشهاتەکانی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هێرشەکانی تورکیا بە چڕی و ئامانجترەوە ماوەی ٥٩ ڕۆژە لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. لەو هێرشانەدا وێڕای بە ئامانج گرتنی ژێرخانەی هەرێمەکە، تا دێت هێرشی سەر کەسانی مەدەنی زیاد دەکات.
ڕاشیدەگەیێنێت: لە ٨ی کانوونی دووەم تا ٣٠ی کانوونی دووەم تەنها لە هێرشەکانی سەر بەنداوی تشریندا ٢٣ کەس کوژراون، ٢٢٠ی دیکەش بریندار، لە نێوان ٨ی کانوونی دووەم تا ١ی شوبات لە هێرشی سەر شارە جیاوازەکانی هەرێمەکە ١٨ کەس گیانیان لەدەیت داوە، ٣٨ی دیکەش بریندار. بە گوێرەی ئاماری دەستەی تەندروستی ئیدارەری خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ٨ی کانوونی دووەم تا ١ی شوبات (٢٥ ڕۆژ) ٤١ کەس کوژراون، ٢٥٨ی دیکەش بریندار بوون.
Your Comment