بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا، تورکیای بە بەئامانج گرتنی ئەو خەڵکە سڤیلە تۆمەتبار کرد کە بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی مرۆیی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین ڕوویان لە ناوچەی باکووری سووریا کردووە.
لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەی هەسەدە دا هاتووە: "لەو هێرشانەدا درۆنەکانی جۆری بەیرەقدار و ئاکینجی بەکارهێناون". هەسەدە پێیوایە داگیرکردنی بەنداوی تشرین، هاوکاری ئەنقەرە و سوپای نیشتمانیی سووریا دەکات بە ئاسانی بەرەو بەشەکانی دیکەی کوردستانی سووریا پێشڕەوی بکەن.
هەسەدە هەروەها باس لە گرنگیی ئەو بەنداوە دەکات بۆ تەواوی کوردستان و دەڵێت: "سەرچاوەی کارەبای بەشێکی زۆری رۆژئاوایە".
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، لەزاری بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە هۆشداری لە ڕووخانی ئەو بەنداوە داوە و ڕایگەیاندووە، مەترسیی هەیە "کارەساتی ژینگەیی: "دروست بکات و بە هەزاران کەسی لەدەستگەیشتن بە کارەبا بێبەش بکات.

هێزەکانی سووریای دیموکرات دوایین ئاماری قوربانییانی سڤیلی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرینی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا بەهۆی ئەو هێرشانەوە لانیکەم ۲۰ کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ۱۲۰ کەسی دیکەش بریندار بوون.
News Code 224770
Your Comment