بۆ ئاگاداری نووسەران، هاوڕێیان و ئەندامانی خۆشەویست ڕایدەگەیەنین، لە دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێڕی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی دۆستانێک هەبوون کە لە دیدارەکان و هەر واتر لە تۆڕە مەجازییەکان پرسیاریان هەبووە کە لەو فێستیواڵە چەند کەس خەڵات دەکرێن و خەڵاتەکان چین؟
لێرەوە وەک بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد و دەبیرخانەی فێستیواڵ بە پێویستمان زانی هێندێک ڕوونکردنەوە بۆ بەرچاوڕوونی نووسەران ئاراستە بکەین.
لە فیستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی بڕیار دراوە ۱۱ کەس خەڵات بکرێن:
- خەڵاتی براوەی یەکەم تا پێنجەم لە ۱۵ میلیۆنەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە براوەی پێنجەم کە بڕەکەی ۵ میلیۆن دەبێت.
- بۆ خەڵاتی پێنج کەسی شەشەم تا دەهەم لە گەڵ زانکۆی کوردستان بڕیارمان یەک کردووە کە کۆبەرهەمەکانی مامۆستا هەژاریان پێشکەش بکەین. دیارە ئەوساڵ زانکۆی کوردستان کۆ بەرهەمەکانی مامۆستای لە دوو توێی پەکەیجێک و بە کوالێتی زۆر باش چاپ کردووەتەوە. بۆ ئەو پێنج براوەی شەشەم تا دەهەم ئەو خەڵاتە پێشکەش دەکرێ کە نرخی فرۆشەکەی سەرووی ۵ میلیۆنە.
- هەرواتر پێشبینیمان کردووە خەڵاتێکی تایبەتیش تەرخان بکەین بۆ قەڵەمێکی لاو . ئەو نووسەرە لاوەی کە کارێکی ناوازەی ناردبێتە دەبیرخانەی فێستیواڵ، لە لایەن کومیتەی عیلمی هەڵدەبژێردرێ و خەڵاتێکی ۵ میلیۆنی پێشکەش دەکرێ .
-سەرە ڕای ئەو خەڵاتانە، بە هەر ۱۱ کەسەکە تەندیس و ڕێزنامەی فێستیواڵ پێشکەش دەکرێت کە هەموویان بە لۆگۆ و ئیمزای بنکە و زانکۆی کوردستان دەبن.
- جگە لەوانە ئێمە کتێبی کۆبەرهەمی چیرۆکی فێستیواڵیش چاپ دەکەین و ڕەنگە بیست تا سی چیرۆکی ناردراو بۆ ئەو ڤێستیواڵە لە کتێبەکەمان دا چاپ بکرێ و بڕیاری ئەوەشمان داوە، دواتر چیرۆکی هەر کەسێکمان چاپ کرد نووسخەیەکی بۆ بنێرین.
هیوادارین ئەو دۆستانەی بۆیان پرسیار بوو کە ڕێژەی خەڵاتەکان و بڕەکەی چەندەیە، ئێستا بۆیان ڕوون بووبێتەوە.
هەر پرسیارێکی دیکەش هەبێ پەیوەندی بە ئەندامانی دەبیرخانەوە بکەن، بە دڵخۆشییەوە وڵامتان دەدەینەوە.
هەر بژین و بمێنن.
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
دەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد ۱۴۰۴)
Your Comment