بەڕێوەبەری فێستیواڵی سەراسەریی «چیرۆکی کوردی» لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی زانکۆی کوردستان یەکەمین فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی لە مەهاباد بەڕێوە دەبات.
سالار پوورمەند ڕاشیگەیاند ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم فێستیواڵە ناساندنی چیرۆکی کوردی و چیرۆک نووسانی کوردە.
ناوبراو وتیشی مەرجەکانی بەشداری لە فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی بەمشێوەیە:
۱- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە ۲۰۰۰ تا ۴۰۰۰ وشە پێک هاتبێت.
۲- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.
۳- بە فایلی pdf و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.
۴- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.
۵- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.
۶- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێکدا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.
۷- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.
سالار پوورمەند ڕاشیگەیاند دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان ۲۰ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳ی هەتاوی دەبێت و بەشداربووان چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن. ئیمەیل chirokikurdifestival@gmail.co ئایدی تێلێگرام slain۶۴@
Your Comment