بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) ئەمڕۆ سێشەممە ۳۱ی ۱۲ی ۲۰۲۴ لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەیدا بڵاوی کردەوە: مرۆڤایەتی و گەلەکەمان دەچێتە ناو ساڵی نوێوە، ساڵی ڕابردوو لە جیهان، ناوچەکەمان و وڵاتەکەماندا جەنگی جیهانی سێیەم هەڵگیرسا و قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە، بۆ ناوچەی دی بڵاو بووەوە و بەردەوام بوو، شەڕەکە بە شێوەیەکی جددی کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤایەتی داناوە، برسێتی، تینوێتی، نەگەیشتن بە چاودێری تەندرووستی، هەژاری، بێکاری و بارودۆخی ژیان زیاتر خراپ بوون.
دەوڵەتی تورکی ستەمکار و قڕکەر، مەرجەکانی جەنگی جیهانی سێیەمی وەک جێگرەوە بەکارهێنا و بۆ تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان هیچ شتێک نەما نەیکات، گۆشەگیرکریی سەر ڕێبەر ئاپۆ، بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی لە دژی گەریلا بەردەوامبوون، قورسترین ئەشکەنجەی لە دژی دەستگیرکراوانی ئازادیدا بەکاردەهێنا، مافە یاساییە گەردوونییەکانی پشتگوێخست و هەموو جۆرە نادادپەروەریەکی ئەنجامدا، فشارەکان لەسەر ژنان بەردەوام بوون، کۆمەڵکوژی، گرتن و دەستدرێژی وەک هەمیشە بەردەوام بوو، بە تایبەتی دانانی قەیوم لە زۆرێک لە شارەوانییەکان کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دیاری کرابوون، دەریخست کە بێ تەحومەلییەکی گەورە بەرامبەر بە مافی ژیانی گەلی کورددا هەیە.
لەگەڵ گەشەسەندنی پێشهاتەکانی سووریا، چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریای سەر بە حکوومەتی فاشیستی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی قڕکردنی دژی گەلی کورددا، زیاتر لە سەد هەزار خەڵکی ئێمەیان ئاوارە کرد، ژن و منداڵیان کوشتووە.
هێرشەکانی دژی گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادیی کوردستان، لە بنەڕەتدا بەو ئامانجە دەکرێن کە ئیرادە، بەرخۆدان، هیوا و باوەڕی بۆ ژیانێکی ئازاد بشکێنن، ئەو بەرخۆدانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە سەختترین هەلومەرجی گۆشەگیریدا کردی، ئەو بەرخۆدانە قارەمانانەی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرامبەر هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی سوپای تورک کردیان، هەموو پیلانەکانی حکوومەتی فاشیستی تێکشکاند، هەموو ئەو ئازادیخوازانەی کە لەم بەرخۆدانەدا شەهید بوون و لە کوردستانیش بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەینەوە، ئێمە لە بناغەی خەباتدا خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین و باوەڕی خۆمان بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن دەردەبڕین.
ئێمە وەک تەڤگەری گەل و ئازادی ڕایدەگەیەنین، کە پەیامەکەی ڕێبەرمان کە لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ وەکوو مانیفێست وایە، لە ساڵی نوێدا دەبێتە بنەمای خەباتی ئێمە، داوا لە گەلەکەمان، هەموو دۆستان، هەموو پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان دەکەین کە پاڵپشتی چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەکەن لەسەر ئەو بنەمایە خەبات بکەن.
بەو بیر و باوەڕیەی کە لە ساڵی نوێدا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، کێشەی کورد چارەسەر دەبێت، تورکیا و ناوچەکە دیموکراسی دەبن و ئاشتی و سەقامگیری بەسەر ناوچەکەمان و هەموو جیهاندا زاڵ دەبێت، پیرۆزبای ساڵی نوێی سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێ، ژن و ڕەنجدەران کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین.
Your Comment