بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "به بۆنه‌ى هاتنى ساڵی نوێی 2025ی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى ته‌واوى هاووڵاتييانى ئازيزى کوردستان دەکەم، بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ناوخۆ و هەموو پێکهاتەکانی كوردستان، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له ته‌واوى گه‌لانى عێراق و جيهان ده‌كه‌م. هيوادارم ساڵى نوێ، بۆ هه‌مووان ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشى بێت".
لەبارەی ساڵی 2024ـەوە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ساڵی 2024 گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە ناوچەکه‌دا هاتنه ئاراوه كه ئاڵنگاریی ئەمنی و سیاسیيان، کاریگەری لەسەر دۆخى هه‌موو ناوچەکە دروست كردووه. ئەم پێشهاتانە پێویستيی بيركردنه‌وه‌يه‌كى باڵا و پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كده‌نگيى ناوخۆیيمان لێ ده‌خوازن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ده‌کەن، هه‌روه‌ها بۆ سوود وه‌ر‌گرتن له ده‌رفه‌ته‌كان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، "لەم روانگه‌يه‌وه، داوا لە هەموو لايه‌نه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان و بە گیانی بەرپرسیاريه‌تيی نیشتمانيی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن. له‌م دۆخ و قۆناغه‌دا، پێكه‌وه‌يى و کاری هاوبەش تەنها رێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانمان، بۆيه جه‌خت له گرنگيى په‌له‌كردن له دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه".
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداوە، نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، "هەر به‌م بۆنه‌يه‌وه پابەنديى هه‌رێمى كوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هاوبەشە هه‌رێمی و نێودەوڵەتییەکانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشه‌كان دووپات ده‌كه‌مه‌وه. هاوكاريى نێوانمان ده‌بێته هۆكارێكى سه‌قامگيرى و ئاشتی و گەشەسەندن لە عێراق و ناوچەکەدا و يارمه‌تيى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ى گه‌لان و پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌دات".
دەشڵێت، "هه‌رێمى کوردستان به ویست و ئیرادەی دڵسۆزانه‌ى گەلەکەی له هه‌موو پێكهاته‌كان و هێزه نيشتمانييه‌كانى، توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و بەردەوامبوونی لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو هەیە. با به هیوا و ئومێده‌وه ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کاری جیدی و بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە بڵاوی کردۆتەوە داوا لە هەموو لايه‌نه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکات هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان و به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن.
News Code 224639
Your Comment