ئەمریکا درێژە بە پشتگیری کردنی کوردەکانی سووریا دەدات

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بمێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەیمس لانکفۆرد، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکان بە کاتی بەشداری کردن لە پڕۆگرانی واشنتۆن وۆچ ڕاگەیاندووە: "تەنیا لە چەند ڕۆژی رابردوودا ئەمریکا نزیکەی 100 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانی داعش. ژمارەیەک ئەمریکی نازانن کە ئەمریکا هێشتا شەڕ دژی تیرۆر و داعش بەتایبەت لەو ناوچەیە دەکات. هەزاران زیندانی داعش لە زیندانەکانی ئەو ناوچەیە هەن کە لەلایەن کوردەکانەوە بەڕێوەدەبرێن. بۆیە ئەو ناوچەیە زۆر گرنگە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەڵێت: "ئاڵنگارییەکە ئەوەیە کە تورکەکان کوردەکان بە تیرۆریست دادەنێن و لە شەڕێکی بەردەوامدان لەگەڵیان. ئەوان چەند جارێک سنووریان بەزاندووە و لە تورکیاوە چوونەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی بتوانن پەلاماریان بدەن."

لانکفۆرد ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەگەر ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە، ئەوا ژمارەی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە زیاد دەکات. هەروەها، تورکەکان کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکەن."

News Code 224603

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha