شێخ جەنگی و مالیکی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان تاوتوێ کرد

سەرۆكی بەرەی گەل لە بەغدا لەگەڵ نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی، لە ڕاگەیەندراوێكدا تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەوەدا كە لە بەغدای پایتەخت، سەردانی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای کردووە.

شێخ جەنگی وتوشیەتی: "لەو سەردانەدا چەند تەوەرێکی گرنگمان تاوتوێ کرد، لە سەروی هەموویانەوە پرسی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و دواکەوتنی مووچەکانیان، هەردوولا جەختمان کردەوە کە نابێت قووتی خەڵک بە هۆکاری گەندەڵی و یاساشکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت و ئەو کێشەیەی زیاتر لە 10 ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە دەبێ بە ڕیشەیی چارەسەربکرێ، ئەوەش بە شەفافیەت و یاساسەروەری دەکرێت."

سەرۆكی بەرەی گەل وتووشیەتی: "دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و ئەو پەرەسەندنانەی هاتوونەتە ئاراوە لە ئاستی هەرێمایەتی تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان ئێمە و جەنابی مالیکی بوو."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە: "هەروەها بە بایەخەوە باسمان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و کۆک بووین لەسەر هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوانماندا".

News Code 224486

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha