بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا ڕەخنە لە گەندەڵی خەڕج نەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگرێت و ڕایگەیاند: ئەرێ ئێوە هەر بەزۆر حەز دەکەن خەڵک بێتە سەرجادە و چەکتان لێهەڵگرێت! نازانم دەبێت ئەم خەڵکی کوردستان چی لە ئێوە کردبێت کە بەم شێوەیە یاری بە عەقڵ و گاڵتە بە کەرامەتی دەکەن؟!
لاهوور شێخ جەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەگەر باسی کێشەی مووچە و مووچەخۆر بکەین ئەوە نازانین لەکوێوە دەست پێبکەین؟! چوونکە ناکرێت گوایە لەبەر کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ سێ مانگە ناتوانن مووچە بدەن! ئەمە لە کاتێکدایە تەنها داهاتی مەرزەکان (خەتی تایبەتی سەرۆک ) و بازگەکانی زۆنی سەوز زیاترە لە ١٥٠ ملیۆن دۆلاری مانگانە واتا نزیکەی دوو تریلیۆن و سێ سەد میلیۆن دینار، زۆنی زەردیش دڵنیام ٣ هێندەی زۆنی سەوزە، ئەمە جگە لە داهاتی ئەو نەوتەی کە هەردوولا بە قاچاغ دەیفرۆشن کەچی دەڵین داهاتی ناوخۆ بەشی مووچە ناکات؟ ئەمە هەم سەیرە هەم شورەیی ١٠ ساڵ زیاترە مووچە وەک چەک دژی میللەتەکەی خۆتان بەکاردەهێنن و لەسەر حسابی مووچەخۆران گەندەڵی و تاڵانی دەکەن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆش گوێبیستی ئەوە بووم گوایە سەیارە بێسەرەتاکان دەستیان بەسەردادەگیرێت لە لایەن لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانییەوە! ئەمە لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان ئیدارەی گشتی داوای لێکردن کە ئەگەر ئاڵا و ڕەسمی سەرۆکی یەکێتی لە سەیارەکانیان بدەن بۆ بانگەشە، ئەوا ئەوکات سەیارە بێمۆڵەتەکان کێشەیان نابێت لە داهاتوودا، ئەوانیش بەقسەیان کردن و سەیارەکانیان سەوز پۆش کرد.
هەروەها دەڵێت، لە ٢ مانگی ڕابردوودا خودی سەرۆکی یەکێتی مۆڵەتی پێنج هەزار سەیارەی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراوی داوە بە دوو بازرگانی ئۆتۆمبێل بۆ داخڵکردنیان لە مەرزی پەروێزخانەوە پێشەکیش پارەی خۆی بە نەقدی لەو دوو بازرگانە وەرگرتووە کەچی ئێستا هەرخۆی بڕیاری داوە هەرکەسێک ئەو سەیارانەی کڕیبێت و لەسەرجادە بێت دەبێت دەستی بەسەردا بگیرێت.
جا بۆیە هەست دەکەم بەزۆر دەتانەوێت خەڵک بێننە سەرجادە بەڵام ئەمجارەیان بەچەکەوە.
لاهوور شێخ جەنگی بەرپرسانی یەکێتی و پارتی دەکاتە بەردەنگ و دەنووسێت بەزۆر دەتانەوێت خەڵک بێننە سەرجادە بەڵام ئەمجارەیان بەچەکەوە.
News Code 224473
Your Comment