بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد مەجید شرۆڤەکاری کورد لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک یادداشتێکی بڵاو کردۆتەوە و دەقی یادداشتەکە بەم شێوەیە:
ئەم بابەتە خوێندنەوە و بۆچوونی خۆمە، دەکرێ لەگەل ڕا و بۆچوونی زۆربەتان کۆک نەبێ و ناکۆک بێ. من کێشەی سووریا گرێ دەدەمەوە بە پرۆسەی دواڕۆژی شەڕ و ئاشتی لە لە ئۆکرانیا
بەشی یەکەم
هەیئەی تەحریر شامی بەریتانی، قەسەدەی ئەمریکی هێزی سەر ئەرزی ئەم دوو لایەنەن.
سوپای سووریای ئازادی تورکی لەدەرەوەی دووهێزەکەی ئەمریکی و بەریتانی تر کار دەکات.
زۆر زەحمەتە دیمەشق بکەوی و بەشار ئەسەدیش برووخێ.!!
ئەگەری ئەوەیە هەیە مانەوەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا پەیوەست بکرێ بەمانەوەی ئەمریکا لە سووریا.!!
ئەم ئاڵۆزیەی سووریا شەڕی پێچەوانەی ئەمریکا و ئۆکرانیا و بەریتانیا و ئیسرائیلە دژی ڕووسیا و ئێران.
ماوەی ساڵ و نیوێکە ئێران و ڕووسیا، لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ئیسرائیل و ئەمریکایان هەراسان کردبوو.
کاتێ لوبنان لە ململانێکە دەرهێنرا.
لێرەوە ئەو هاوپەیمانیە لەنێوان ئەمریکا و بەریتانیا و ئۆکرانیا لەلایەک و ئیسرائیل لەلایەکی تر و تورکیا لەلایەکی تر سەرهەڵدەدات.
ئەوەی جێگای سەرنجە هەریەک لەو هێزانە ئامانجی جیاوازیان هەیە، بەڵام ئێران و ڕووسیا ناچاریان کردوون لەیەک بەرەدا کۆ ببنەوە.
ئێمە لێرە پێش ئەوەی بچینە ناو ڕووداوەکانی سووریا، باسی ڕوولی هێزەکانی سەر ئەرز و پاشەڕۆژی سووریا بکەین. باشتر وایە، باسی ئامانجی هەر یەک لەو هێزەکان بکەین لەو ئاڵۆزیە.
ئیسرائیل چەند ئامانجێکی هەیە..
١/ دوورخستنەوەی هێزەکانی مقاومە لە نزیک سنوورەکانی
٢/ ئەویش تووش کردنیان بەشەرێک، بۆ ئەوەی هەم بێ توانا و زەعیف بن هەرەوەها نەپرژنە سەر ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەزە.
٣/ تا بتوانی بەیەکجاری عەسکەرییەن حەماس کۆتایی پێ بێنێ.
بەریتانیا..
هەرکاتێک ئەمریکا لە شوێنێک جووڵە و مانووری سنووردار دەکرێ، بەریتانیاکان دێنە سەر خەت، وەک شۆفەڵ ڕێگا بۆ ئەمریکییەکان خۆش دەکەن کە جارێکی تر بگەڕێنەوە مەیدان.
جگە لەمە بەریتانیەکان هەوڵی جدی دەدەن، شوێنی ئەمریکیەکان پڕ بکەنەوە و بگەرێنەوە ناوچەکە. هەمان هاوکێشەی جاران دووبارە دەبێتەوە، کاتی لەسەدەی ڕابردوو ناوچەکە لە دەست بەریتانیا بوو، بەهۆی بی هیزی. بەریتانیەکان ئەمریکیەکان، جێ پێی بەریتانیەکانیان گرتەوە.
هەروەها بەریتانیەکان دەیانەوی تەواجدی عەسکەری ئەمریکیەکان بەکار بهێن، بۆ جێپێ قایم کردنی سیاسی خۆیان. بۆیە هاوکاری و هەمانگییەکان لەگەل ئەمریکیەکان هەیە.
یارمەتی مانەوەی هێزی ئەمریکیەکان دەدەن. چوونکە بەریتانیەکان نەهێزی سەربازی و گەشتی فرۆکە هەڵگری زۆریان هەیە، نە ئابووریەکی بەهێزیان هەیە تا بتوانن وەک جاران ئیدارەی ناوچەکە بدەن.
ئەمریکا..
ئەمریکا مەترسی ئەوەی هەیە ئەگەر ئاشتی لە غەزە و ناوچەکە دروست بێ، ئەوکاتە پرسی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لەلایەن ڕووسیا و ئێران و سووریا ڕووبەڕووی دەکرایەوە و هێزە میلیشیاکانی ئێرانی و عێراقی و حزب اللە یان لە سووریا بەگژ هێزەکانی ئەمریکا دەنا.
ئەمریکا بۆ ئەوەی پرۆسەی دەرکردنەکەی زەحمەتر بکات، ئەم ئاشووبەیان بۆ ئێران و ڕووسیا و سووریا نایەوە.
دەکرێ لەدوا قوناغ مانەوەی ئەمریکا لە سووریا ببێتە دیڤاکتۆ، ئەوکات بە هاوبەشی ڕووسیا بە بیانووی ئاسایی کردنەوە و سەقامگیری سووریا. مانەوەی خۆی لە سووریا مسۆگەر بکات.
ڕەنگە لە کۆتایدا بەجۆرێک لە جۆرەکان لەڕێکەوتن لەگەڵ ڕووسیا بێتە ئاراوە، مانەوەی ئەمریکا لە سووریا گرێ بدرێ بەمانەوەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.
کە لەبەشەکانی داهاتوو باسی دەکەین.
تورکیا..
ئامانجی تورکیا لە بەشداری کردنی لەو پرۆسەیە دوو ئامانجی سەرەکیە.
تورکیا دەیەوێ کارتێکی بەدەست بێ بۆ دانووسان لەگەل ئەمریکیەکان لەلایەک، ڕووسەکان و ئێرانیەکانیش لەلایەکی تر.
چوونکە لەقۆناغی ئاسایی بوونەوەی غەزە و سووریا و ناوچەکە. مەسەلەی خۆ یەکلایکردنەوەی تورکیا لەناو ناتۆ یا لەبەرەی بریکس دێتەئاراوە ، لەوێوەش هەریەک لە ئەمریکییەکان و ڕووسەکان گوشار لە تورکیا دەکەن، کەخۆی بەلایەکدا بخات. لە بەشەکانی داهاتوو باسی ئەو قۆناغەکەی تورکیاش دەکەین.
Your Comment