٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٠:٢٢
نەخشەی سەربازیی SDF نەگۆڕاوە

هێزەكانی سووریای دیموكرات رایدەگەیەنێت: نەخشەی سەربازی هێزەكانمان نەگۆڕاوە، تەنها بەرپەرچی چەندین هێرشمان داوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "لە چەند میدیایەک کە نزیکن لە نەیارەکانیان باس لە جموجۆڵ و پێشڕەوی هەسەدە کراوە بە ئاڕاستەی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، ئەوەش دوورە لە راستییەوە و بەهیچ جۆرێک هێزەکانمان هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردوو". 
هەسەدە دەشڵێت: "جەخت لەوەدەکەنەوە کە نەخشەی سەربازی هێزەکانمان نەگۆڕاوە، بە پێچەوانەوە لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا لە چەندین لاوە وەڵامی هێرشی گرووپە چەکدراکانیان داوەتەوە کە ئەوەش بۆ پاراستنی گەلەکەیان بووە نەوەک بیانەوێت بچە ناو بازنەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریاوە". 
ئەوەش هاتووە: "ئەو هێرشانەی کە کرابووە سەریان، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و تەبقە بووە کە توانیویانە چەندین چەکدار بە دیل بگرن و هەندێکیشیان یان بریندارکراون یاخود کوژراون". 
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە "هێزەکانی سووریاى دیموکرات (هەسەدە) دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، توانیویانە پێشڕەوی بکەن و دەست بەسەر چەندین ناوچە لە دەوروبەری حەلەبدا بگرن". 

News Code 224479

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha