بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکانمان شەڕی توندیان کردوە بۆ بەرپەرچدانەوە و پووچەڵکردنەوەی ئەو هێرشە توند و یەک لە دوای یەکانەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بۆ سەر شاری حەمما لە میحوەرە جۆراوجۆرەکانەوە و بە ژمارەیەکی زۆر سهربازهوه، بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامڕاز و کەرەستەی سەربازی ئهنجامیانداوه".
ئاماژهی بهوهش كردووه، "لەگەڵ چڕبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی سەربازەکانمان و گرووپە تیرۆریستییەکان و بوونی ژمارەیەک شەهید لە نێو هێزەکانماندا، ئەو گرووپانە توانیان بچنە ناو چەند میحوەرێکی ناو شاری حهمماوه، سەرەڕای ئەوەی لە ڕیزەکانیاندا زیانێکی زۆریان بەرکەوت".
سوپای سووریا دهڵێت، "بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سڤیل لە حەمما و بەشدارینەکردنیان لە شەڕەکانی ناو شارەکاندا، یەکە سەربازییەکان کە لەوێ جێگیر بوون، دوبارە جێگیر بوونەوە و خۆیان لە دەرەوەی شار جێگیر کردەوە".
فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکان دووپاتی دەکاتەوە کە "بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانەی کە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان چوونەتە ناویەوە.
Your Comment