بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی هاوپەیمانی نیشتمانی دیموکراتی سووریا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "عەبدولڕەحمان خەلیل مورشید کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئەو پارتە، لە کاتی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر ناوچەی شەهبا، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست گرووپە چەکدارەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
پارتەکە دەشڵێت "مورشید لە تەمەنی گەنجییەوە، بەشداری لە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا کردووە و ڕۆڵیشی لە دروستکردنی چەندین دامەزراوە و لیژنەی شارۆچکەی جندەریس و هێزەکانی ئاسایشدا هەبووە".
Your Comment