لە کۆی ۴۱ تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ۳۸یان ڕەتکرانەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، دەستەی دادوەریی وه‌ڵامی ۳۸ تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌ت كردوه‌ته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، دەستەی دادوەریی عێراق وه‌ڵامی ۳۸ تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا سێ تانه‌ ماون و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌.

یه‌كگرتوو، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، كۆمه‌ڵ و به‌ره‌ی گه‌ل باسیان له‌ ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد

۲۰ی (تشرینی یه‌كه‌م/۱۰)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌كه‌ له‌لایه‌نه‌كانی یه‌كگرتو، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، كۆمه‌ڵ و به‌ره‌ی گه‌ل باسیان له‌ ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد و سكاڵایان تۆماركرد.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ۴۱ سكاڵا له‌لایه‌ن حزبه‌ سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا تۆماركراون، کە ۲۵یان لە سلێمانی، ۱۲یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بووە.

News Code 224385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha