سه‌رجه‌م تانه‌کانی سەر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ڕه‌تکرانەوە

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق وه‌ڵامی سه‌رجه‌م تانه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان دایه‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ره‌تکرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی نووسراوێکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری که‌ واژۆی دادوه‌ر حه‌سه‌ن فوئاد سه‌رۆکی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی له‌سه‌ره‌ و ئاڕاسته‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان کراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌موو ئه‌و تانانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بۆی نێردراوه‌ له‌ ماوه‌ی یاسایی یکلایی کردوونه‌ته‌وه‌، یه‌کلایی کردنه‌وه‌ تانه‌کانیش به‌پێی بڕگه‌کانی مادده‌ی (۱۰/حه‌وته‌م)  له‌ یاسای کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ژماره‌ (۳۱)ی ساڵی ۲۰۱۹ بووه‌".

له‌لای خۆیه‌وه‌، جومانه‌ غلای وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگه‌یاندوه‌، "له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ۴۱ تانه‌ تۆمارکرابوون، پێشتر ۳۸ تانه‌ ڕه‌تکرانه‌وه‌، ئه‌مرۆش ۳ تانه‌که‌ی دیکه‌ ڕه‌تکرانه‌وه‌".

به‌گوێره‌ی ئه‌و تانانه‌ی تۆمارکرابوون، ۲۵ تانه‌یان له‌ سلێمانی، ۱۲یان له‌ هه‌ولێر، سێیان له‌ دهۆک و تانه‌یه‌کیش له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ که‌ له‌لایه‌ن چاودێری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌ تۆمارکرابوون.

News Code 224396

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha