کۆبانی بۆ ترەمپ: ئامادەین بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیمان

مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X مەزڵووم عەبدی نووسیوویەتی: "من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم وەک پێکەوە لە ڕابردوودا ئەنجامان داوە".

کۆبانی هەروەها دەشڵێت: "ئامادەی بەهێزکردنی هاوبەشیمان و دابین کردنی سەقامگیرین بۆ ناوچەکە".

کۆبانی بەشێکی دیکەی توویتەکەیدا ئاماژەی بۆ گرینگیی هاوکاریی نێودەوڵەتی دەکات بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە و داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکات درێژە بدەن لە پشتگیریی خۆیان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF).

شایانی باسە ترەمپ لە سەردەمی حوکمڕانی یەکەمی خۆیدا، گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان  هەڵکرد تا هەردوو شاری گرێ سپی و سەریکانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستانی سووریا کۆنترۆڵ بکات.

News Code 224338

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha