بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو و جەی دی ڤانسی جێگری دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردن".
ئاماژەی بەوەش كرد، "چاوم لە کارکردنی پێکەوەییە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا".
لای خۆیەوە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە: "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی قووڵکردنەوەی هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، و پێکەوە کارکردن بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەکەم".
Your Comment