پرۆسەی ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە ئیجرائاتی هونەری زۆر هەیە
دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،عێراق جدییە لە ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڵام ئەم کارە پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی نرخی تازە هەیە بۆ دەرهێنانی نەوت، ئەمەش بە بێ گرفت و ناڕەزایەتی لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران تێ ناپەڕێت.
وەزیری پێشمەرگە:
بەشێکی زۆری پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پیشمەرگە جێبەجێ کراوە
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگهیاند، بەشێکی زۆری پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پیشمەرگە جێبەجێ کراوە و پێویستە تاوەکوو کۆتایی ساڵی ۲۰۲۶ پڕۆسەکە تەواو بکرێت. ناوبراو دەشڵێت: "چارەنووس و داهاتووی هەرێمی کوردستان بەندە بە بوونی سوپایەکی بەهێز و خاوەن توانای سەربازیی پێشکەوتوو.
لە کۆی ۴۱ تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ۳۸یان ڕەتکرانەوە
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له ڕاگهیهندراوێکدا باسی لهوهکردوه، دەستەی دادوەریی عێراق وهڵامی ۳۸ تانهی لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی داوهتهوه و سهرجهمیانی ڕهتکردوهتهوه و له ئێستادا سێ تانه ماون و بڕیاره لهماوهی ههفتهیهکدا یهکلایی بکرێنهوه.
Your Comment