بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی X بڵاویكرده‌وه: "سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئه‌نقه‌ره دەكەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەكان دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازم".
بارزانی ڕاشیگه‌یاندووه: "بە تەواوی پاڵپشتی لە گەل و حكوومەتی توركیا دەكەین دژ بە تیرۆریزم".
شایانی باسە عه‌لی یه‌رلی كایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، ژن و پیاوێک هێرشی چه‌كدارییان بۆ سه‌ر باره‌گای كۆمپانیای پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی "توساس" له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت ئه‌نجامداوه و هه‌ردووكیان كوژراون.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هێرشه چه‌كداریه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی توركیا (TUSAŞ) لە ناوچەی قەهرەمان کازانی ئه‌نقه‌ره، ئیدانە دەکات.
News Code 224268
Your Comment