وەکوو کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەکانی خۆمان بەردەوام دەبین

پارێزگاری سلێمانی كە سەربە بزووتنەوەی گۆڕانە، دوای كشانەوەی حیزبەكەی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتە خۆجێیەكان رایگەیاند، لە ئەركەكەی بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  دوای بڕیاری كشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتە خۆجێیەكان، هەڤاڵ ئەبووبەكر لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "سێ مانگ پێش تەواوبوونی ماوەی چوار ساڵی خزمەتکردنمان لەم پۆستەدا، لە ۹ـی ئەیلولی ۲۰۲۱دا بەفەرمیی داوای بەخشینمان لە پۆستەکەم کردووە، لەگەڵ ئەوەی بەپێی یاسا دەبێت تاوەكو هەڵبژاردنی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگا و هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ بەردەوام بین".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، بۆ جاری دووەم هەمان داواکاریی فەرمیمان لە رۆژی ۲۲ـی شوباتی ۲۰۲۲دا پێشکەش بە وەزیری ناوخۆ و سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و هەر سێ لایەنە سیاسییە پێکهێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تاوەكو ئەمڕۆ پەسەندنەکراوە.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەش كردووە، لەم دۆخەی ئێستادا کە بەداخێکی سەختەوە ناکۆکی و دووبەرەکی و بێمتمانەییەکی زۆرو  قوڵ کەوتووەتە ناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە و بەسەر دوو ماڵی لێکترازاودا دابەشبوون، ئێمە خۆمان لەو دۆخە بەدورگرت و هەموو هەوڵێکی کۆکردنەوە و یەکخستنەوە و رێکخستنەوەو قبوڵکردنی یەکتر و کاراکردنەوەی پەیکەری رێکخراوەیی و ناوەندەکانی بڕیاردانماندا، بەڵام نەگەشتینە ئەنجام، لە ئێستاشدا نابینە بەشێک لەم ململانێ و کێشمەکێشەی گۆڕانی لە ئامانج و ستراتیژ و دەستوور و پاکێچ و بەرپرسیارێتییەکەی دورخستووەتەوە.

هەڤاڵ ئەبووبەكر روونیشیكردووەتەوە، بۆ جاری سێیەم و کۆتایی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەخشینمان لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی پەسەندبکات، بێبەریبوونی خۆمان لە هەردوو ماڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنین و لە ئەمڕۆوە وەکوو کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەکانی خۆمان بەردەوام دەبین، تاوەكو ئەو کاتەی بەخشینەکەمان پەسەند دەکرێت، یاخود رێکارێکی یاسایی و کارگێڕیی دەگیرێتەبەر بۆ دەستاودەستی پۆستەکەمان لەگەڵ هەر پاڵێوراوێکی دیكەدا.

پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، "نابین بە بەشێک لەم دابەشبوونە و بەهەمان رۆح و گیانی گۆڕانخوازییەوە لە هەر کات و شوێنێکدا خزمەت دەکەین، وەکو هەمیشە داکۆکیکار و خزمەتکاری هەموو هاونیشتمانیان دەبین بەبێ جیاوازیی.   

News Code 224210

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha