بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی نۆرس پرێس بڵاوی کردەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنی یەکەم چوارشەممەی ڕابردوو لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، و دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون غازی فەرحان لە شارۆچکەی خەشام دەستگیرکرا.
بەپێی بەیاننامەکە فەڕحان بەناوی خولی شەریعە داوای لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەکرد کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
ئۆپەراسیۆنە دووەم لەلایەن هێزەکانی هەسەدە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە گوندی حەمراتی گوندەواری ڕەقە ئەنجامدرا، و لە ئەنجامدا مەنهەل ئیبراهیم حەمودی و مەدین ئیبراهیم حەمودیی کە خەڵکی شاری حومسن، دەستگیرکران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەردوو تیرۆریست چەک و تەقەمەنییان بەسەر ئەندامانی ئەو رێکخراوە دابەش دەکرد.
Your Comment