یەکینەکانی پاراستنی ژنان
-
فەرماندەی YPJ:
دەبێت پێگەی YPJ لە پێکهاتەی سەربازیی سووریا دیاری بکرێت
«میلیتان عەفرین»، یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ)، ئاماژەی بە بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی کاتیی دیمەشق کرد و ڕایگەیاند؛ ناڕوونی و ناکۆکی لەسەر پێگەی YPJ هێشتا یەکێکە لە تەوەرە سەرەکەییەکانی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان.
-
ئاستەنگەکانی بەردەم کوردانی سووریا بۆ پاراستنی بەڕێوەبەریی خۆسەر
ڕاپۆرتێکی نوێ دەریدەخات کە بەشێک لە کەمینە ئایینییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانن لەوەی کە بەهۆی لەناوچوونی پێکهاتەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەرەوە، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی نایەکسانی و پەراوێزخستن ببنەوە.
-
پرسی یەپەژە؛ گرێکوێرەی دانوستانەکانی هەسەدە و دیمەشق
پرسی تێکەڵبوونی هێزە کوردییەکانی سووریا بە سوپای نیشتمانیی ئەو وڵاتە، قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆز بەخۆیەوە دەبینێت. لە کاتێکدا پرۆسەی تێکەڵبوونی پێکهاتەکانی دیکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەنگاوی کرداریی ناوە، پرسی چارەنووس و پێگەی "یەکینەکانی پاراستنی ژنان" بووەتە یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان سەرکردایەتی خۆبەڕێوەبەری و حکوومەتی ناوەندیی دیمەشق.
-
لەسەر فڕێدانی تەرمی ژنە شەڕڤانێک، داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکرێت
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا دەردەکەوێت سەربازێکی حکوومەتی سووریا تەرمی ئەندامێکی ئافرەتی ئاسایشی حەلەب لە باڵەخانەیەکەوە فڕێ دەداتە خوارەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سووریا داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و سەربەخۆ دەکەن.