پزیشکیان: من و مەسعوود بارزانی هەردوو لە مەهاباد لەدایکبووین

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: "مەسعوود بارزانی لە مهابادی ئێمە لەدایکبووە. لە مهابادی ئێران لەدایکبووە. منیش لە مهاباد لەدایکبووم، ئەویش مەسعوودە منیش مەسعوودم. ئیدی چ رووداوێکی سەرنجڕاکێشە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان، رۆژی دووشەممە ۲۶ی خەرمانان لە یەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی دوای دەستبەکاربوونی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران، وەڵامی رۆژنامەڤانانی دایەوە و باسی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی کرد.

من ومەسعوود بارزانی هەردوو لە مەهاباد لەدایکبووین

سەرۆککۆماری ئێران گوتی: "زۆر بە ئاسانی دەمانتوانی گفتوگۆ بکەین. لەخۆڕا شەڕیان لەنێوان ئێمە دروست کردووە. هەندێک کەس لەوێ چەکدار دەکەن بێنە ئەم دیو و لێرە و لەوێ شەڕێک دروست بکەن".

مەسعوود پزیشکیان هەروەها گوتی: "بڕیارە ئەوان ئاسایشی ئێمە بپارێزن، ئێمەش ئاسایشی ئەوان. پەیوەندییەکانمان سەرڕاست دەکەینەوە، پەیوەندی ئابووریمان باش دەکەین و لە هەموو ئەو بوارانەی بۆمان دەگونجێت، یارمەتی یەکدی دەدەین".

News Code 224094

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha