١٦٤ ئاوارەی عێراقی لە کەمپی بەحرکە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ١٦٤ ئاوارە لە کەمپی بەحرکە لە سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە سەلاحەدین و نەینەوا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بەردوامن لە  هاوکاریکردنی دارایی و مرۆیی بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمڕۆ ١٦٤ ئاوارە لە کەمپی بەحرکە لە سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە سەلاحەدین و نەینەوا.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ـی تەمموز، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی سنووری سلێمانی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و دواهەمین کەمپ لە ناوچەی عەربەت لە سنووری سلێمانی داخراوە و هیچ کەمپێک لە سنووری سلێمانی بوونی نەماوە، بەڵام هێشتا چەند کەمپێکی سنووری دهۆک و هەولێر ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە و کار بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەش دەکرێت.

News Code 224045

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha