چاودێر
-
سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵی گەلاوێژ:
بە درێژایی ۲۶ فێستیڤاڵی پێشوو، حزب دەستوەردانی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژدا نەکردووە
مەلا بەختیار دەڵێت بیناکانیان داگیرکردوین، بۆیان نییە چالاکیەکانمان داگیربکەن، ئەوەی فێستیڤاڵی گەلاوێژی ڕاستەقینەی دەوێت، ئەوە ئێمە بەردەوام دەبین.
-
مەلا بەختیار بۆ بافڵ تاڵەبانی:
نە مێژووی دەزانی و نە کوردییەکەت کوردییە
لە دوای هەڵکوتانە سەر ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر و ماڵەکانی مەلا بەختیار لە خانەقین و مێرگەپان لەلایەن هێزی کۆماندۆی یەکێتی، سەرکردەکانی یەکێتی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان بۆ پاڵپشتی کردن لە مەلا بەختیار و دژایەتیکردنی هێزی یەکێتی و سەرانی ئێستای یەکێتی لە ماڵی ناوبراو کۆبوونەتەوە و مەلا بەختیاریش وەک هۆشدارییەک دەڵێت: ئەوانە لە سێبەری خۆشیان دەترسن، هەموو ئەوانەی جیاواز بیر دەکەنەوە دەبێت لەخۆیان بترسن.
-
یەکێتی نیشتمانی:
مەلا بەختیار پەیوەندیی بە یەکێتییەوە نەماوە
دامەزراوەی دارایی یەکێتی ڕایگەیاند، لێپرسراوى دامەزراوەى چاودێر پەیوەندى بە یەکێتییەوە نەماوە، بۆیە بارەگاى دەزگاکەى لێوەرگیراوەتەوە.
-
هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی دەستیان بەسەر ناوەندى چاودێرى سەر بە مەلا بەختیاردا گرت
هێزەکانى کۆماندۆ لە شارى سلێمانى دەستیانگرت بەسەر ناوەندى ڕۆشنگەرى و دەزگاى چاودێرى سەر بە مەلا بەختیار.