سەرکردەیێکی سەر بە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعییەکان ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکەی (پەکەکە) بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی، دەبێت تورکیاش هێزەکانی لەناو خاکی عێراق بەرێتە دەرەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازیی له بڕیاره‌که‌ی پەکەکە بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی کرد و رایگه‌یاند: "ئه‌م پێشهاته ده‌بێته مایه‌یه سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه به پاساو و بیانووه‌کانی به‌کارهێنانی خاکی عێراق له‌لایه‌ن هێزی بیانیه‌وه".
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی هەق دەڵێت، راگەیاندنەکەی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان، کۆتایی بە هەموو پاساوەکانی تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکێکی بەرفراوانی عێراق هێنا.