تورکیا سنوورى چه‌مچه‌ماڵى بۆردوومان کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له ‌سنوورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌رو قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، درۆنى تورکیا باره‌گایه‌کى حزبییان کردۆته‌ ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌کى تایبه‌ت له ‌سنوورى ئاغجه‌له‌ره‌وه‌ به ‌شارپرێسى وتووە، "فڕۆکه‌یه‌کى فڕۆکه‌وانى تورکیا گه‌یشتۆته‌ سنوورى ئاغجه‌له‌رو چه‌ندجارێک ‌و له‌سه‌ریه‌ک بۆردوومانى باره‌گایه‌کى حزبیى له ‌سنووره‌که‌ کردوه‌".

وتیشى: "بۆردوومانه‌که‌ له‌لایه‌ن درۆنێکى تورکیه‌وه‌ ئه‌نجام‌دراوه ‌و باره‌گایه‌کى حزبیشى له ‌گوندی (توتەقەڵ) لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەرى سەر بەقەزای چەمچەماڵ کردۆته‌ ئامانج، به‌ڵام تائێستا زیانه‌کانى نه‌زانراون، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌نگى درۆن تائێستا له ‌ئاسمانى ناوچه‌که‌ ده‌بیسترێت".

توتەقەڵ گوندێکە لە ناحیه‌ى ئاغجەلەرو سەربه ‌قه‌زاى چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانیه‌، لە ئەنفالی چواردا له‌ساڵی ۱۹۸۸، زیاتر لە ۱۲۰ هاوڵاتی لە ژن‌ و پیر و منداڵ بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن ‌و بێ‌سەروشوێن کران.

News Code 222750

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha