بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یهشار گولهر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی بووجەی ساڵی 2025ی وەزارەتەکەی لە کۆمسیۆنی پلان و بوودجەی پەرلەمان، ڕایگهیاند: "تورکیا لە نزیکەوە هاوکاری حکوومەتی هەرێم دەکات لە باکووری عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی لە ناوچەکە"، هەروەها بۆ کۆتاییهێنان بە "بوونی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە"، وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان.
گولەر هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە "شەڕی تورکیا دژ بە تیرۆر بێوەستان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی هێزهكانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه) لەم جوگرافیایەدا نەمێنن".
سەبارەت بە دۆخی مەیدانی لەسەر زەوی، گولەر ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی تورکیا "بەرەی زابیان داخستووە" لە باکووری عێراق، دەشڵێت، "چالاکییەکانمان لە ناوچەکە بەردەوامن و بە هەمان خێرایی و ئیرادە بەردەوام دەبن".
Your Comment