ئەمڕۆ کوردستان لە ھەر کاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوەکارکردن و پتەوکردنی ڕیزەکانی ھەیە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی 16ی ئاب، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامە پیرۆزباییەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا هاتووە "لەیادی حەفتا و ھەشت ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین".

لە پەیامەكەدا هەروەها هاتووە "ئەمڕۆ کوردستان لە ھەر کاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوەکارکردن و پتەوکردنی ڕیزەکانی ھەیە لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە، لەپێناوی چاککردن و گەشەپێدانی زیاتری حوکمڕانی ھەرێم لە ڕێی ئاوەدانی ئیستحقاقە نەتەوەیی و مافە دەستوورییەکانمان لە عێراقی فیدڕاڵدا".

لە پەیامە پیرۆزباییەكەی یەكێتی بۆ پارتی هاتووە "بێگومان ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستانیش دەرفەتێکی باشە بۆ نوێکردنەوەی ئەزموونی دیموکراتی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان کە ئامانجی بنەڕەتی کوردایەتی و خەباتی ڕەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە".

لە كۆتایی پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەشدراوە "مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئومێد دەکات، یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ببێتە فاکتەری پتەوکردنی گیانی ھاوکاری و لێک تێگەیشتنی زیاتری نێوان گشت لایەنەکان، بە ھەردوو حزبیشەوە".

News Code 223944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha