بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسیان لە رۆڵی عێراق کردووە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی و ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بلینکن خواستی ئەمریکای دەربڕیوە بۆئەوەی عێراق ڕۆڵ بگێڕێت لە کۆنتڕۆڵ کردنی بارودۆخی ناوچەکە و هەوڵ بدات بۆ پشتیوانی کردنی سەقامگیری ناوچەکە.
Your Comment