وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوامە لە دانووستان لەگەڵ تورکیا لەسەر پرسە گرینگەکان لەوانە سنوورەکانی سووریا و نەوت پرسی کورد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ دەبێت ئیدارەی ترەمپ هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بهێڵێتەوە تاوەکوو رێگەنەدرێت جارێکی دیکە داعش خۆی رێکبخاتەوە و بەهێز ببێتەوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاند، باشترین رێگا بۆ رێگری کردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان کۆتایی هێنانە بە شەڕ لە غەززە.