بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود مەلا پەروێز، بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی 3ی پارتی لە کەرکووک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتی: دۆخی کەرکووک تا ئێستاش لە بە سەربازی کردنی بەردەوامە، بەڵام بڕیار دراوە کە لەمنزیکانە بارەگاکانی خۆمان وەربگرینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ناو کەرکووک، چوونکە ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ بەغدا کە چەند مەرجێکی ئێمە جێبەجێ بکرێن.
هەروەها وتیشی: "یەکێک لەوانە دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و چیتر بە سەربازی نەکرێت و هێزەکان بچنە دەرەوە و بگەڕێینەوە بۆ کەرکووک و بارەگاکانی خۆمان وەربگرینەوە و بتوانین بە ئازادی کاری سیاسیی خۆمان بکەین".
Your Comment