بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق به خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە: له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه واده‌ی پێشكه‌ش كردنی لیستی كاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تا ڕۆژی پێنجشەممە ۱۸‌ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره ۲۰ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م(۱۰)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و لایه‌نه‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، كه پێنج له‌و كورسیانه بۆ پێكهاته‌كان ته‌رخان كراوه.
Your Comment