سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم تاوتوێی بارودۆخی عێراق بە گشتیی دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى سه‌رۆک وه‌زيرانى فيدراڵ كۆ بووه‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق به‌گشتى و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون له‌ سەر پێویستیی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆى بنياتنه‌رانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

News Code 223589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha