کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای هەولێر و بەغدا گرینگە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوا وێستگەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تێلێگرامیی عەمار حەکیم بڵاوی کردەوە له‌ کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان و حكوومەتی‌ فيدرال ئاڵوگۆڕ کرا.

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنى مافه‌كانى خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

لەو دیدارەدا ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە جەختی کردەوە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای هەولێر و بەغدا گرینگە بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دۆزینەوە ڕێکارە بنەڕەتییەکان.

News Code 223593

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha