بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی قەتەری بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن حەممادی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەری کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و کونسولی گشتیی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، سڵاو و ڕێزی میر و سەرۆک وەزیرانی قەتەری بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی قەتەر کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.
Your Comment